که‌تائیبى حیزبوڵا: نه‌وت نه‌نێرن هیچ به‌شه بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌تائیبى حیزبوڵاى عێراق رونکردنه‌وه‌یه‌کى له باره‌ى نمایشه‌که‌ى میلیشیاى ره‌بعه‌ڵا بڵاوکرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" نمایشى سه‌ربازیان نه‌کردوه"، و ده‌شڵێن:" هیچ به‌شه بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمى کوردستان نییه تا نه‌وت و پاره‌ى گومرگ ڕاده‌ست نه‌کات، هاوکات نابێت ده‌ست بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌ری، به‌رپرسى ئه‌منیى که‌تائیبى حیزبوڵا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند:" هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى که ئێمه سه‌رپه‌رشتى و پشتیوانی‌یان ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیان و به‌رگریکردن له وڵاته‌که‌مان، بۆ ناوچه‌یه‌کى ده‌وروبه‌رى به‌غدا گوازرانه‌وه، ئه‌مه‌ش گواستنه‌وه‌یه‌کى رۆتینییه و پێویست به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک ناکات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکى ئه‌منى و ته‌کنیکى ئاڕاسته‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستى به‌غدا گۆڕدرا"هه‌ندێک له گه‌نجانى خوێنگه‌رم گۆڕینى ئاڕاسته‌ى هێزه‌که‌یان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند داواکارییه‌کى ره‌وا به‌یان بکه‌ن، به‌ڵام "به‌شێوازێک که لاى ئێمه قبوڵکراو نییه".
هاوکات، ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌ری، له به‌شێکى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا باسى پشکى هه‌رێمى کوردستانى له بودجه‌دا کردوه‌و جه‌ختى کردۆته‌وه که"هیچ به‌شه بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمى کوردستان نییه تا نه‌وت و پاره‌ى گومرگ ڕاده‌ست نه‌کات، هاوکات نابێت ده‌ست بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببرێت".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، دوێنێ پێنجشه‌ممه له به‌غداى پایته‌خت، گروپێکى چه‌کدارى له‌ژێر ناوى "ربع الله" نمایشێکى چه‌کداریان ئه‌نجامدا و داواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى بودجه و دابه‌زاندنى نرخى دۆلاریان کرد.
