به‌رپرسى یه‌که‌مى یه‌کێتى له که‌رکوک: رێگه نه‌درا ئاڵاى کوردستان هه‌ڵبکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له نوسراوێکدا که واژۆى محه‌ممه‌د عوسمان، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى که‌رکوکى له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کردووه، ده‌ڵێت:" رێگه نه‌درا ئاڵاى کوردستان له‌قه‌ڵاى که‌رکوک هه‌ڵبکه‌ین".
محه‌ممه‌د عوسمان، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى که‌رکوک له نوسراوه‌که‌یدا که رۆژى 19ى ئازار ده‌رچووه تێیدا هاتووه:" وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن هه‌وڵى زۆرماندا بۆ ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتن بۆ یادکردنه‌وه‌ى بۆنه‌کانى ئادار و نه‌ورۆز له‌شارى که‌رکووک، تاوه‌کو رێگه‌بدرێت به یادکردنه‌وه‌ى له‌قه‌ڵاى که‌رکوک به‌هه‌ڵکردنى ئاڵاى کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانى ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین و رێگه‌پێدان وه‌ربگرین".
هه‌روه‌ها به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى پێشنیازى کردووه، ئاهه‌نگێکى جه‌ماوه‌رى له‌سنورى ته‌قته‌ق سازبکه‌ن.
