لیژنه‌ى دارایى دوا کۆبونه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه بودجه ده‌کات
شیروان میرزا: چاوه‌روانى لایه‌نه شیعیه‌کانین له‌باره‌ى پشکى هه‌رێمه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌که‌یان کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و پلاندانان و نه‌وت ده‌که‌ن و ده‌شڵێت:" چاوه‌روانى لایه‌نه شیعیه‌کانین له‌باره‌ى پشکى هه‌رێمه‌وه".
شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى بانگێشتى وه‌زیرى نه‌وت و دارایى و پلاندانانى کردووه‌و بزانن چ تێبینییه‌کیان له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌که هه‌یه‌و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى کۆبونه‌وه ده‌کرێت له‌سه‌ر به‌شه خۆراکى مانگانه‌ى هاوڵاتیان.
له‌باره‌ى پشکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى وتى:" بزانین له کۆبونه‌وه‌که چى ده‌گوزه‌رێت، ئایا شیعه‌کان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و ده‌قه‌ى رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه ده‌گه‌رێته‌وه یان نا، چاوه‌روانى ئه‌وه ده‌که‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که سبه‌ینێ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
