به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21% موچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ شه‌ممه، 27ى ئازار موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى (په‌روه‌رده‌و فێرکردن، که‌س و کارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانى سیاسى) به لێبڕینى له‌سه‌دا 21% دابه‌شده‌کرێت.
حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه هه‌موو 25 مانگێک موچه‌ى موچه‌خۆران دابه‌ش بکات و له‌ماوه‌ى پێنج رۆژدا کۆتایى به‌دابه‌شکردنى موچه بهێندرێت.
سه‌ره‌راى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو که حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ داهاته‌کانى ناوخۆ، هێشتا لێبرینى موچه به‌رده‌وامى هه‌یه.
چاوه‌روان ده‌کرێت دواى یه‌کلابونه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق که بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت، پرسى لێبرینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان کۆتایى پێبهێندرێت.
