هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر باسى دۆخى کۆرۆنا له‌سلێمانى ده‌کات
"ده‌مانه‌وێت به خۆپارێزییه‌وه سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان کراوه‌بن"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاى سلێمانى له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ داخستنى هیچ سێکته‌رێکدانین و بارودۆخه‌کان له ژێر کۆنتڕۆڵدایه و له دوو رۆژى رابردوودا هیچ که‌س به کۆرۆنا له سلێمانى گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر راشیگه‌یاند:" ده‌بێت رێکاره‌کانیان گۆڕانکارى به‌سه‌ردا بێت، چونکه پێمانوایه ده‌بێت ئێستا ئه‌رکى خۆپارێزى بکه‌وێته سه‌ر هاوڵاتیان و ئه‌رکى دابینکردنى ڤاکسینیش بکه‌وێته سه‌ر حکومه‌ت".
بڕیاره له دوو رۆژى ئاینده‌دا لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و تێیدا رێنمایى نوێ بۆ خۆپارێزى رابگه‌یه‌ندرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار