مه‌زلووم كۆبانێ‌ داوای گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) داوای گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.

مه‌زلووم عه‌بدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی حزبەكەی رایگه‌یاندووه‌ "پرسی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی دهۆك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".

داواشی له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتری دانیشن و كێشه‌ و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات راشیگه‌یاند "گفتوگۆی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، پرسێكی گرنگ و ستراتیژییه‌ بۆ داهاتووی خه‌ڵك".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار