مەسرور بارزانی: ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە مەترسی مردن لهسهر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادیكردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی خێرای رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و رایدەگەیێنێت: "ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، مەترسی مردن لهسهر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ دووشەممە 29ئازاری 2021 لە تویتەری خۆی رایگەیاند: "كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانهكانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببهستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەرەباڵخی و گردبوونەوە بەدوور بگرن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە "ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن لهسهر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانهی ئهم دواییه لە بهرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بهرزبوونهوهی خێرای رێژهی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە مایەی نیگەرانی ناودەبات و دەڵێت: "لەم ساتە ههستیارهدا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان بهرامبهر به خهڵك بزانن و تەواوی رێكاره نوێیهكان جێبهجێ بكهن".
