قوباد تاڵه‌بانى هاشتاگى (#هیچ_شەرەفێک_لە_ژن_کوشتندا_نییە)ى ڕاگه‌یاند
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تاڵه‌بانى له‌ژێر هاشتاگى (#هیچ_شەرەفێک_لە_ژن_کوشتندا_نییە) په‌یامێكى ئاراسته‌ى قائیمقام‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ كرد‌و ڕایگه‌یاند، "لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنماندا تا ئاشكراكردنی تاوانباران‌و ڕوبەڕوكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵنەدەین، ئەمڕۆ ئاسودەبوم بەدەركەوتنی ڕاستییەكان‌و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی".
له‌په‌یامێكدا كه قوباد تاڵه‌بانى له‌فه‌یسبوكى خۆى بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تى:"دەستخۆشی لەقائیمقامی چەمچەماڵ‌و هێزە ئەمنییەکانی سنورەكە دەكەم کە ئەمڕۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین‌و ئاوارەیان دەستگیركرد".
جه‌ختیكردۆته‌وه، "لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنماندا تا ئاشكراكردنی تاوانباران‌و ڕوبەڕوكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵنەدەین، ئەمڕۆ ئاسودەبوم بەدەركەوتنی ڕاستییەكان‌و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی".
په‌یامه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد‌و قائیمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵیش له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكرده‌وه.
