کۆرۆنا رۆژانی پێجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە دەکاتە پشووی فەرمی

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەکو رێکاری نوێی دژ بە کۆرۆنا، رۆژانی پێجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێم.

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا چەند بڕیارێکی گرنگ دراون بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەنێو بڕیارەکاندا هاتووە:
١.لە رۆژانی پێنجشەمماندا دەوام رادەگیرێت لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکاندا.
٢.داخستنی دەوامی زانکۆ و قوتابخانە و پەیمانگاکان تاوەکو ١٠ی نیسان بەردەوام دەبێت و تەنها تاقیکردنەوەکان بە رێنماییەکانەوە بەردەوامدەبیت.
٣.لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەممە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان دەبێت جگە لە بازرگانان و شاندی فەرمی ٢.
٤.تەواوی بۆنە و کۆبوونەوەکان و فیستیڤاڵ و چالاکییەکان رادەگیرێت.
٥.پرسەگێڕان قەدەغەیە.
٦.شوێنە گشتییەکان و هۆڵی شانۆ و سینەماکان و چێشتخانەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
٧.ئەو شوێنە گشتیانەی مۆڵەتیان هەیە، دەبێت لە ناوەوەی شوێنەکانیاندا جێگای دانیشتن سنوردار بێت.
٨.خاوەنکارەکان بەرپرسن لە نەبەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکاندا.
٩.رێکار و سزای نەبەستنی ماسک توند دەکرێتەوە.
١٠.هەرکەسێک لە گەشتیاران بگەڕێتەوە هەرێم دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت.
١١.قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە ٨ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار