هیوا ئه‌حمه‌د : په‌یوه‌ندی نێوان میدیاكان و ئاسایشی سلێمانی باشتر دەکەین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌پلانیاندایه په‌یوه‌ندی نێوان میدیاكان و ئاسایشی سلێمانی باشتر بكه‌ن و زانیاری ڕاست زوتر بگات به میدیاكان و له نزیكترین كاتیش‌دا وته‌بێژه‌كه‌یان، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ئازاری 2021، ڕه‌حمان غه‌ریب، ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان و ئارم سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ڕی ڕێكخراوی به‌دیل بۆ دیبه‌یت به‌مه‌به‌ستی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ڕێكخراوی به‌دیل بۆ دیبه‌یت كه به‌هاوكاری میترۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هیوا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری یٔاسایشی سلێمانی كۆبوونه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی باسی له‌وه‌كرد ئه‌وان له پلانیاندایه په‌یوه‌ندی نێوان میدیاكان و ئاسایشی سلێمانی باشتر بكه‌ن تا زانیاری تا ڕاست زوتر بگات به میدیاكان وتی" پێمخۆشه له‌و دیبه‌یته ئاماده بم تا پلانه‌كانمان بؤ باشتركردنی په‌یوه‌ندی میدیا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كه‌مان باشتر بكه‌ین " وتیشی " به‌شی میدیامان به شێوه‌یه‌ك رێكده‌خه‌ینه‌وه تا زانیاری راست زوتر بگات به میدیاكان هه‌موو پێكه‌وه روبه‌رووی هه‌واڵی چه‌واشه ببینه‌وه‌و له نزیكترین كاتیش‌دا وته‌بێژمان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌حمان غه‌ریب ڕاپۆرتی سه‌نته‌ری میترۆی پێشكه‌شی یه‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی كرد و باسی له گرنگی جێبه‌جێكردنی یاساكانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و زانیاری كرد كه به‌هۆی فه‌رامۆشكردنیان ساڵی پار پێشێلكارییه‌كان زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها ئارام سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی به‌دیل بۆ دیبه‌یت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له پڕۆژه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یانكرد كه ئامانج لێی دروستكردنی دیالۆگه له نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌ت و میدیاكان و هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها له‌پلانیاندایه دیبه‌تێك ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی میدیاكان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن داوای كرد به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش به‌شدار بێت تیایدا.
