نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسام كرد بۆ هەرێمی كوردستان

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت، "سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران."

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆتاییهات، دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس، ئەمڕۆ کاژێر 14:30 لە کۆشکی ئێلیزێ کۆبوونەوەی دووقۆڵییان ئەنجامدا. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "خۆشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس. سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە."

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆشکی ئیلیزێ، چوارەم دیداری ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی بوو لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا، کە سێ جاریان لە پاریس و جارێکیش لە بەغدا بووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار