وه‌زیری دارایی عێراق: سیستمه‌ی ئێستای باج و گومرگ ده‌وڵه‌تی تاڵان كردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: سیستمی ئێستای به‌ڕێوه‌بردنی باج و گومرگ ده‌وڵه‌تی تاڵان كردووه‌و نرخی بچوكترین كار له‌بواری گومرگدا له 50 هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 100 هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
وه‌زیری دارایی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راشیگه‌یاند: ده‌بێت له ساڵێكدا 7 ملیار دۆلار له گومرگ وه‌ربگرین، به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نها له 10% بۆ 12ی سه‌رچاوه گومرگییه‌كان ده‌چنه وه‌زاره‌تی دارایی، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی باج و گومرگ ده‌وڵه‌تی تاڵان كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه بچوكترین كار له فه‌رمانگه‌كانی گومرگدا له 50 هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 100 هه‌زار دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوه‌بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوای ساڵی 2003وه نزیكه‌ی 150 ملیار دۆلاری وڵاته‌كه‌مان براوه‌ته ده‌ره‌وه، ئێستا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ عێراق.
وتیشی: قه‌رزی ده‌ره‌كی عێراق گه‌یشتۆته 60 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، له‌و بڕه پاره‌یه 6 ملیار دۆلاری قه‌رزی ئێرانه كه له بانكه‌كانی عێراق دانراوه و هه‌مووی پاره‌ی كڕینی غاز‌و كاره‌با‌و كاڵا نییه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری قه‌رزی دامه‌زراوه داراییه‌كانه.
