مسته‌فا كازمی: هه‌موو لایه‌نه‌كان دوور كه‌ونه‌وه له موزایه‌ده‌كردن به نرخی دۆلار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ئازاری 2021 جه‌ختیكرده‌وه كه‌به‌هۆی ئه‌و دۆخه سروشتییه‌وه ئاڵنگارییه‌كان له‌وڵات به‌رده‌وامه‌و پێویستیشه هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی كازمی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كازمی رایگه‌یاند: هیوا ده‌خوازن هه‌موو لایه‌نه‌كان دووربكه‌ونه‌وه له موزایه‌ده‌كردن به نرخی دۆلار، چونكه ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه بووه‌و به‌گوێره‌ی روانبینێكی ستراتیژی ئه‌و هه‌نگاوه نراوه، هەست بە كایگەرییەكانی لەسەر گەشەسەندنی دراوی یەدەك و پۆلێنی بێودەوڵەتی دڵنیایی لەعیراق دەكەین.
كازمی راشیگه‌یاند: خوازیارین په‌له بكرێت له‌په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی، بڕگه‌كانی یاساكه زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی چینی هه‌ژاران چاره‌سه‌ر ده‌كات، پشتیوانیشه بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه هاووڵاتیان رۆژانه پێویستییان پێیه‌تی.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پێویسته به‌هه‌موو توانایانه‌وه پشتیوانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی بكه‌ن تاوه‌كو ماده‌كانی پسووڵه‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت و رێگه به‌هه‌ندێك بازرگان نه‌درێت پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆرخ بكه‌ن و سوود له‌گرانكردنی پێداویستییه‌كان وه‌ربگرن.
راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیمان راسپاردووه چاودێری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌بازاڕه‌كاندا بكه‌ن كه‌به‌هۆی چاوچنۆكی هه‌ندێك بازرگانه‌وه دروستبووه.
وتیشی: پێویسته هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌رده‌وام كار بۆ پشتیوانی له‌بڕیاره‌كانی چاكسازی بكه‌ن، بڕیاره‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژییه‌ت داڕێژراوه، هه‌روه‌ها پێویسته به‌كاركردن و ئارامییه‌وه رووبه‌ڕووی فشاره‌كان ببینه‌وه.
