نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چەندین پرسیان تاوتوێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی لە پاریس بەردەوامە، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسای کرد و لەگەڵ ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و دۆخی پێكهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشتر وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بووە و پێشتر هەشت جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئەو ئاشنایەتیی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە و "خۆی بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردبوو."
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و هاوكاری و یارمه‌تیدانی عێراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویست زانیوە.
"وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پردی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسایە و دەتوانێت وەزارەتەکانی دیکەی فەرەنسا هان بدات بۆ کارە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان."
بڕیاربوو وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆنفرانسێکی گەورەی ئابووری بۆ هاندانی کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام "بەهۆی کۆرۆناوە کۆنفرانسەکە نەکرا."
بڕیارە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و ژان ئێڤ لۆدریان 45 خولەک بخایێنێت و پێکەوە باس لەو پرۆژە و پرسە گرنگانە بکەن کە بەنیازن لە داهاتوودا ئەنجامیان بدەن، وەک پرۆژە، ئابووری و کشتوکاڵییەکان.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-3-2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و دۆخی پێكهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و هاوكاری و یارمه‌تیدانی عێراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویست زانی.
باسکردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
