پیاوێکی خەڵکی هەڵەبجە ١٠ساڵە لە پاکستان زیندانیە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەڵێت، "ھاوڵاتیەک ماوەی 10ساڵە لەپاکستان زیندانی کراوە و بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بێت، دەڵێت کوردم و خەڵکی ھەڵەبجەم".
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات "بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی وێنەی ئەوکەسەی بڵاوکردۆتەوە و داوایان کردووە ھەرکەسێک زانیاری لەسەر ھەیە، با ھاوکارییان بکات بۆئەوەی لەڕێگەی کونسوڵخانەی عێراقەوە لەپاکستان پاسپۆرتی بۆ دەربکەن و بیگەڕێنینەوە بۆ ناو کەسوکاری".
عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ھۆکاری دەستگیری کردنی ئەوکەسە باس دەکات و دەڵێت، "ساڵی 2011 بە نایاسایی چووەتە ئەو وڵاتە و دەستگیرکراوە".
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە داوایەک لە دانیشتووانی شارەکە دەکات و دەڵێت، "هەر بەڕێزێک ناو و ناویشانی لایە یان دەیناسێتەوە پەیوەندی بکات بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە".
