دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت 

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار زیاتر دابه‌زى ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پرۆژه‌ى بودجه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ندکرا.

گۆران ئه‌حمه‌د له‌بازارى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى به‌ هاوڵاتى وت:" دواى جێگیر بوونى نرخى دینار به‌رانبه‌ر به‌دۆلار له‌ بودجه‌ى عێراق، نرخى دینار زیاتر دابه‌زى".

ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رانبه‌ر به‌ 146 هه‌زارو 750 دینارى عێراقیه‌.

گۆران ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار تا ده‌گاته‌ بازاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ نرخى راسته‌قینه‌ى خۆى که‌ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 145 هه‌زار دینار دیارى کراوه‌ له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندى عێراقه‌وه‌، دوو تا سێ هه‌زار دینار ده‌چێته‌سه‌رى. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار