مه‌سعود بارزانى په‌سه‌ندکردنى بودجه هه‌نگاوێکى ئیجابى بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌نگاوێکى دروست و ئیجابییه و له‌وباره‌یه‌وه سوپاسى فراکسیۆنه کوردییه‌کان و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى نیسانى 2021، مه‌سعود بارزانى له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: ''به‌بۆنه‌ى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى 2021 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقه‌وه ده‌ستخۆشى له گشت لایه‌نه سیاسییه کوردستانى و عیراقییه‌کان ده‌که‌م".
بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه: ''سوپاسى شاندى حکومه‌تى هه‌رێم و فڕاکسیۆنه کوردستانییه‌کان و فڕاکسیۆنه‌کانى تر‌ى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌که‌م که به ماندووبوون و هیمه‌ت و پێداگرییانه‌وه توانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگه‌نه ئه‌نجام و به‌شى هه‌رێمى کوردستانیش له بودجه‌ى عیراقدا جێگیر بکه‌ن''.
بارزانى له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ''په‌سه‌ندبوونى بودجه‌ى عیراق هه‌نگاوێکى ئیجابى و به ئاراسته‌ى دروسته و هیواى ئه‌وه ده‌خوازین که ده‌ستپێکێک بێت بۆ به‌هێزکردنى بنه‌ماکانى دیالۆگ و پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌تى نێوان پێکهاته‌کانى عیراق''.
