ئاڵا تاڵه‌بانى مه‌رجى ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى سێ مانگى رابردووى بۆ هه‌رێم ئاشکراکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا پشکى سێ مانگى رابردووى ئه‌مساڵى هه‌رێم بنێرێت، پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى یاساى بودجه راده‌ستبکات.
ئاڵا تاڵه‌بانى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق به میدیاى فه‌رمى حزبه‌که‌ى راگه‌یاند، ماده‌ى تایبه‌ت به هه‌رێم زۆر روونه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم به ته‌واوى جێبه‌جێى بکات پشکه‌که‌ى ده‌نێردرێت، حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه ماده‌که جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بودجه بۆ ته‌واوى ئه‌مساڵه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت، حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئیستیحقاقى پێشووى راده‌ستى به‌غدا بکات، ده‌توانێت پشکى سێ مانگى رابردووش وه‌ربگرێت.
په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى په‌سه‌ندکرد، تێیدا پشکى کورد به‌پێى ماده‌ى 11 په‌سه‌ندکرا و به‌وپێیه‌ش، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌تی، حکومه‌تى عێراق به‌شه‌بودجه‌ى بۆ ده‌نێرێت.
