ئاسایشى سلێمانى روونکردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌که‌ى شه‌وى رابردوو ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، شه‌وى رابردو ھێزه‌کانیان ھه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد بۆ نه‌ھێشتنى دیارده‌ى له‌شفرۆشى له یه‌کێک له‌ناوچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر داواى زۆرێک له هاوڵاتیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى له‌رونکردنه‌وه‌یه‌که‌یاندا هاتووه: "ھێزه‌کانمان ھه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد بۆ نه‌ھێشتنى دیارده‌ى له‌شفرۆشى له یه‌کێک له‌ناوچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر داواى زۆرێک له ھاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ى که دیارده‌که‌ى تێدا زۆر بوبو و ببوه ھۆى بێزار کردنیان بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک پیشه و ئه‌رکى ھه‌میشه‌ییمان و له‌پێناو سه‌قامگیرى و چونه به‌ده‌م داواکارى ھاوڵاتیان".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ھێزه‌کانیان ھه‌ڵمه‌تێکیان ئه‌نجامدا ته‌نھا بۆ نه‌ھێشتنى ئه‌و دیارده‌یه و مه‌به‌ست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێکى تر نه‌بوه.
شه‌وى رابردو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیان ده‌ستگیرکران، که هه‌ندێکیان تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانى کارى هاوڕه‌گه‌زخوازی
