30ى کۆچبه‌رى هه‌رێمى کوردستان له خنکان رزگارده‌کرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق رایگه‌یاند:"یه‌ختێکى په‌نابه‌ران که سه‌رنشینى زۆربه‌یان هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بوون، له کاتى په‌ڕینه‌وه‌یان له فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا کێشه‌ى تێکه‌وتووه و دواتر رزگارکراون".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق بڵاویکرده‌وه، دواى ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن که‌سوکارى سه‌رنشینه‌کانى ناو یه‌خته‌وه‌که‌وه، په‌یوه‌ندیان به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه کردووه و توانراوه سه‌رجه‌میان که 36 که‌س بوون رزگاربکرێن.
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که پۆلیسى ئێشکگرى فه‌ره‌نسا به هاناى یه‌خته‌که‌وه چووه که له‌ناو سه‌رنشینه‌کانیدا ژن و منداڵ هه‌بووه و زۆربه‌یان خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بوون.
هاوکات، فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، که‌سوکارى په‌نابه‌ره‌کان دڵنیاده‌کاته‌وه هه‌موویان سه‌لامه‌تن و له ئێستادا له‌ژێر چاودێریدان.
