مه‌سرور بارزانى له‌باره‌ى بودجه‌وه سوپاسى سیاسییه‌کانى عێراق ده‌کات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندى به سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق و به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه ده‌کات له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق ئه‌نجامدا، له‌وانه عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانیی، هادى عامرى سه‌رۆکى ئیئتیلافى فه‌تح، خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌میندارى گشتیى ( المشروع العربی ) ، ئه‌حمه‌د جبورى ( ئه‌بو مازن) ئه‌میندارى گشتى پارتى الجماهیر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له گه‌ڵ نه‌سار ڕوبه‌یعى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌نجامدا.
سه‌رۆکى حکومه‌ت، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتگیریى سه‌رکردایه‌تى ڕه‌وتى سه‌در و ڕۆڵى کاریگه‌رییان له تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ده‌ربڕى و هیواى خواست ، تێپه‌ڕاندنى ئه‌م یاسایه، ببێته هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه و ناکۆکییه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
پێشتر مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندى به‌هه‌ر یه‌ک له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کرد و سوپاسى کردن بۆ پشتیوانی‌یان له تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه و بڕگه‌کانى تایبه‌ت به ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى .
