به‌رپرسێکى ته‌ندروستى له‌باره‌ى کڕینى ڤاکسینه‌وه په‌یامێک بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌نێرێت
" با چیتر چاوه‌ڕێى به‌رزبونه‌وه‌ى ئامار و مردنى هاونیشتمانیانمان نه‌که‌ین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یامێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نیازپاکى هه‌یه‌و بودجه‌ى پێویستى داناوه بۆ کڕینى ڤاکسین، ده‌توانرێت به‌زوترینکات دابین بکرێت و چیتر چاوه‌ڕوانى سواڵ و سه‌ده‌قه نه‌که‌ین".
هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یامێکدا که ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستانى کردوه، لیستێکى ڤاکسینه‌کانى کۆرۆناى بڵاوکردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی که ئه‌و لیسته‌ى ڤاکسینه‌ى خواره‌وه به‌شێکه له‌و هه‌وڵانه‌ى که ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نیازپاکى هه‌یه‌و بودجه‌ى پێویستى داناوه بۆ کڕینى ڤاکسین، به‌و بڕى پاره‌یه‌ى به‌رامبه‌رى دیاریکراوه له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌توانێت له ڕێگاى کۆمپانیاى ڕێگه پێدراو دابینیبکات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" نزیکه‌ى دوو ملیۆن که‌س له هه‌رێمى کوردستان سودمه‌ند ده‌بن و به زوترینکات بگاته هه‌رێمى کوردستان چاوه‌ڕێى سواڵ و سه‌ده‌قه نه‌که‌ین".
هاوکات جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى روو له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت: "فه‌رمون ئه‌مه عه‌رزو ئه‌مه گه‌ز، با چیتر چاوه‌ڕێى به‌رزبونه‌وه‌ى ئامار و مردنى هاونیشتمانیانمان نه‌که‌ین".
پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندبو، چاوه‌ڕوانى حکومه‌تى فیدڕاڵ ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ى پشکیان له‌و ڤاکسینانه پێبدات که به‌پێى پرۆتۆکۆله‌کان له‌کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنانى ڤاکسین ده‌یکڕن، "خۆشمان له‌هه‌وڵداین بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان تا بڕى پێویستى ڤاکسین بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان دابین بکه‌ین".
ئاماره‌کانى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا رۆژ له دواى رۆژ له‌هه‌رێمى کوردستان رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه ده‌کات و به‌پێى دواین ئاماریش، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا، 773 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و 371 توشبوش چاکبونه‌وه و هه‌شت توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
