" زیندانیانى بادینان بارى ته‌ندروستیان خراپه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌یهان سه‌عید، نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانیانى بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت که بارى ته‌ندروستى گیراوه‌کان خراپه.
له‌راگه‌یاندنێکدا که ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه، ئه‌یهان سه‌عید که نوێنه‌ر زیندانیانی بادینانه ده‌ڵێت" خواردنیان که‌م و خراپه و کێشیان زۆر زۆر دابه‌زیوه، پێداویستى سه‌ره‌تاییان پێ ناده‌ن و ته‌نانه‌ت کتێب، پێنوس و وه‌ره‌قه‌شیان لێ قه‌ده‌غه‌کردون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"شه‌ڕى ده‌رونیان له‌گه‌ڵ زیندانیان ده‌کرێت رێگه‌نادرێت ھه‌موو ھه‌فته‌یێ په‌یوه‌ندى به که‌سوکاریانه‌وه بکه‌ن، به‌مه‌ش ده‌رونى زیندانیان باش نیه".
ده‌قى راگه‌یاندنه‌که:
بۆ/ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان "چالاکوانانى بادینان له زیندان توشى نه‌خوشى بوونه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستیان ھه‌یه"
دواى یٔه‌وه‌ى پارتى دیمۆکراتى کوردستان به مه‌به‌ستى ترساندنى خه‌لکى بادینان، له پرۆسه‌یه‌کى نا یاسایى و نا دیموکراسیدا، له مانگى ٨ى پارسالدا به ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاکوانى بادینان رفاند‌و ماوه‌ى حه‌وت- شه‌ش مانگ له زیندایکردنیان و سزادانى پێنج که‌س به حوکمى شه‌ش سال زیندانى له رێککه‌وتى ١٦/٢/٢٠٢١ یٔێستاش مافى یٔه‌م به‌ندکراوانه به‌م شێه‌وه‌یه پێشێلده‌کرێت. یه‌که‌م: یٔه‌م چالاکوانانه ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌کدار به شێوازێکى ناشارستانى و وه‌حشیانه له‌به‌ر چاوى خێزان و منڵیان به لێدان ڕفێران، ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌لوپه‌لى تایبه‌ت و موبایلى خێزان و یٔایپادى منالیشیاندا گرت. دووه‌م: بێ به‌شکران له مافى بینینى پارێزه‌ران، که به پێ (اصول محاکمات جزایٔیه)ى ده‌بێت پارێزه‌ره‌کان له‌گه‌لیان بن. سێیه‌م: بێ ھه‌بوونى به‌لگه مادده‌ى یاساییان له یاساى ژماره ٣٥ ى رۆژنامه‌گه‌رى و یاساى ژماره ١١ى خۆپیشاندان گۆڕیویانه بۆ مادده‌ى ١ى ژماره ٢١ى یاساى تێکدانى یٔه‌منى که ھه‌موارى یاساى ژماره ١٥٦ى سزادانى عێراقیه. چواره‌م: ھه‌ره‌شه و سوکایه‌تی: له کاتى لێکولینه‌وه‌کاندا به ژن ھه‌ره‌شه له شێروان شێروانى کراوه و لێدراوه، ھه‌روه‌ھا بۆ ماوه‌ى ٦٧ رۆژ خۆى و ھاورێکانى له زیندنى تاکه‌که‌سى (انفرادی) ببون، که‌چى له کاتى دادگاییکردنیاندا دادوه‌ر یٔه‌م قسانه‌ى به ھه‌ند وه‌رنه‌گرتوه که ده‌بوو پێداچونه‌وه له لێکۆلینه‌وه‌کاندا بکرێت. چواره‌م: خواردنیان که‌م و خراپه و کێشیان زۆر زۆر دابه‌زیوه، پێداویستى سه‌ره‌تیان پێ ناده‌ن و ته‌نانه‌ت کتێب، پێنوس و وه‌ره‌قه‌شیان لێ قه‌ده‌غه‌کردون. پێنجه‌م: شه‌ڕى ده‌رونیان له‌گه‌ڵ زیندانیان ده‌کرێت رێگه‌نادرێت ھه‌موو ھه‌فته‌یێ په‌یوه‌ندى به که‌سوکاریانه‌وه بکه‌ن، به‌مه‌ش ده‌رونى زیندانیان باش نیه. که مافى ھه‌موو حوکمدراوێکه یٔازادانه قسه له‌گه‌ل خێزانیان بکه‌ن. شه‌شه‌م: له ژورێکى چه‌ند مه‌ترى که به‌پێ شێوازى ستاندارد بۆ ٣٠ که‌س دروستکراوه، ١٣٥ که‌س تێیدان و شوێنیان زۆر خراپه و زۆر ته‌سک و ناخوشه. حه‌وته‌م: له‌به‌ر پیسى و خراپى شوێنیان زیندانیه‌کان توشى نه‌خوشى پێست بوون، ده‌رمانى پێویست پێیان نادرێت که یٔه‌مه دژى مافى مرۆڤه و دوخى ده‌رونیان باش نیه، یٔێستا مه‌ترسى توشبونى کۆرۆنا و نه‌خوشى دیکه‌یان ھه‌یه. ھه‌شته‌م: دادگایى نه‌کردنى راگیروانى دیکه، وه دروستکردنى تومه‌تى ناره‌وا و ناوزراند و بلاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ به‌ناوى داپێدانان که ھیچ دانپێدانانى تێدا نه‌بوو، ھه‌روه‌ھا ھه‌ولدان بۆ دروستکردنى ڤیدیۆ سیناریوى تازه له‌سه‌ر به‌ندکراوه‌کن له‌نێو زینداندا. ھه‌شته‌م: دواى سزادانیان به پێ یاسا ده‌بێت نه‌قلى چاکسازى گه‌وران کرابان، به‌ڵام ھه‌ر له زیندانى یٔاسایشى گشتى ماون و رێگه پێ‌نادرێت خێزانه‌کانیان سه‌ره‌دانیان بکه‌ن که مافى ھه‌موو زیندانیێکه. یٔێمه وه‌کو گشت که‌سوکارى زیندانیانى بادینان بێده‌نگ نابین له‌سه‌ر یٔه‌م نا عه‌داله‌تیه‌ى به‌رامبه‌ر که‌سوکارمان ده‌کرێت ھه‌ر له رفاندنیان تا سزادانیان، داواکارین دادگاى پێداچۆنه‌وه (تممیز) بریارێکى دادپه‌روه‌رانه بدات و یٔه‌م رۆژنامه‌نوس و چالاکوانه بێ تاوانانه یٔازاد بکات. پێویسته پارتیش یٔه‌گه‌ر خۆى به حوکمران ده‌زانێت واز له‌م رق و ته‌حه‌دایه به‌رامبه‌ر چه‌ند که‌سێکى مه‌ده‌نى بێنێت که له‌سه‌ر ره‌خنه‌و بیروراى جیاواز به ناحه‌ق سزادراون، تا چیتر سومعه‌ى خۆى و ھه‌رێمه‌که‌مان له‌سه‌ر یٔاستى ناوخۆ و ده‌ولى ناشرینتر نه‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه یٔێمه سه‌رى خۆمان له‌سه‌ر یٔه‌م که‌یسه دایٔه‌نێین.
یٔه‌یھان سه‌عید –
نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانیانى بادینان ٢ى نیسانى ٢٠٢١
