هه‌ده‌په: په‌رله‌مانتاره‌که‌مان به‌لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌وه ده‌ستگیرکراوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌ده‌په ده‌رباره‌ى ده‌ستگیرکردنى عومه‌ر قاروق نوێنه‌رى هه‌ده‌په که دوێنێ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌لێدان و ئه‌شکه‌نجه ده‌ستگیرکراوه ڕاگه‌یه‌نراوێکیدا و وتى ده‌رباره‌ى دۆخى ناوبراو ده‌بێت به خێرایى ڕایى گشتى ئاگادار بکرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په)"نوێنه‌رى ئێمه عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌ر لێغلوو دوێنێ له‌کاتێکدا له ماله‌که‌ى خۆیدا له ئه‌نکارا بوو، پۆلیس به زه‌برو لێدانى ده‌ستگیرى کرد. دواى ده‌ستگیرکردن بۆ کۆنتڕۆڵى ته‌ندرووستى ناوبراویان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ى حکوومى قازى مووسته‌فا که‌مال. دواى ئه‌وه‌ى که برا بۆ نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر ئاسه‌وارى ئه‌شکه‌نجه و لێدان ڕاپۆرتى پزیشکى دادوه‌رى وه‌رگیرا، ڕاگه‌یه‌نرا که ئازارى دڵ و سینگى هه‌یه و هه‌ناسه‌ى تووند ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که" به‌ڕێوه‌به‌رى ئێمه به شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ڕاوه‌سته‌ى کردووه و سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دادیان کردووه ، به‌ڵام ئێمه نازانین ئیستاکه نوێنه‌ره‌که‌ى ئێمه له‌کوێیه و دۆخى ته‌ندرووستى چۆنه، ده‌باره‌ى دۆخى گه‌رگه‌ر لێۆغلوو ده‌بێت به‌خێرایى ڕاى گشتى ئاگادار بکرێته‌وه."
