داوا له سه‌رۆک کۆمار ده‌کرێت واژۆى په‌سه‌ندکردنى بودجه نه‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى موسه‌ننا به نوسراوێکى فه‌رمى داوا له سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌کات واژۆ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکرنى بودجه نه‌کات و دووباره بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، باسى له‌وه‌ش کروه، یاساکه مافى وانه‌بێژه به‌خوڕاییه‌کانى پێشێل کردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021 به‌پێى نوسراوێک، ئه‌حمه‌د مه‌نفى جۆده، پارێزگارى موسه‌ننا (سه‌ماوه) له باشورى عێراق داواى له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقى کردووه، یاساى بودجه جارێکى دیکه به‌گه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مانى عێراق و واژۆى له‌سه‌رنه‌کات".
پارێزگارى سه‌ماوه هۆکاره‌کاى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆنه‌بوونى دادپه‌روه‌رى له‌دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى وانه‌بێژه به خۆڕاییه‌کانى پارێزگاکه‌ى که‌به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ژماره 315 بۆساڵى 2019 جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که ده‌بێت شایسته داراییه‌کانى ئه‌و وانه بێژانه دابین بکرێت.
