وه‌زیرى دارایى هه‌رێم: دۆخى موچه‌ى موچه‌خۆران باش ده‌بێت
"ده‌بێت به‌غدا مانگانه زیاتر له 900 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندبێت به رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌باره‌ى بودجه‌وه، ئه‌وا دۆخى موچه باش ده‌بێت مانگانه 900 ملیار دینار ده‌گاته هه‌رێم".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 4ى نیسانى 2021، ئاوات جه‌ناب وه‌زیرى دارایى هه‌رێم به میدیاکانى گۆڕ‌انى راگه‌یاندووه، جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه په‌یوه‌ندى به عێراق و هه‌رێمیشه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌وه بڵێت که ده‌توانێت پابه‌ندبێت به جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت، ده‌بێت به‌غدا مانگانه زیاتر له 900 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێشى نه‌کات ئه‌و ژماره‌یه ده‌گۆڕێت.
هاوکات، ئاوات جه‌ناب ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌وان کردوویانه به مه‌رج، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان خاڵه‌کانى خۆى جێبه‌جێ کرد ده‌بێت به‌غداش جێبه‌جێى بکات، ده‌شڵێت، خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان دڵنیاده‌که‌نه‌وه حکومه‌ت له بابه‌تى نه‌وتدا به رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت.
شه‌وى 31ى مانگ رابردوو، یاساى بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ندکرا و ناردنى پشکى هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه به پابه‌ندبوونى هه‌رێم به ته‌واوى بڕگه‌کانى ماده‌ى 11ى بودجه‌که‌وه.
