نێچیرڤان بارزانی: داوا لەعێراق دهكهم ئەرکە ئەخلاقی و ویژدانییەکەی بەرامبەر کوردانی فەیلی بەجێ بگەیەنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 41 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "جگە لە کوردبوون و داکۆکیکردن لە ناسنامە و مافە رەواکانی میللـەتەکەیان، هیچ تاوان و خەتایەکیان نەبوو. داواش لە حکوومەتی فیدراڵى عێراق دهكهين ئەو ئەرکە یاسایی و ئەخلاقی و ویژدانییەی بەجێ بگەیەنێت و موڵک و ماڵ و ڕەگەزنامە و مافە مەدەنییەکان و قەرەبۆی زیانەکان بۆ کوردانی ستەمدیدەی فەیلی بگێڕێتەوە و کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە "له يادى 41 ساڵهى زنجیرە تاوانەکانی جينۆسايد و وڵاتبەدەرکردن و بێسهروشوێنكردنى خوشک و برایانی كوردی فهيليدا، شەهیدان و ستەملێکراوانی لەیادنەچووی ئەو تاوانانە بە رێز و شکۆوە یاد دەکەینەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، وڵاتبەدەرکردنی سهتان ههزار كوردى فهيلى و بێسهروشوێنكردنى دهيان ههزارى ديكهيان، لێسەندنەوەی رەگەزنامە و زەوتکردنی ماڵ و موڵکیان "جینۆسایدێکی رەگەزپەرستانهى بهعس بوو بەرامبەر به کوردانی بێگوناهی فەیلی کە جگە لە کوردبوون و داکۆکيكردن لە ناسنامە و مافە رەواکانی میللەتەکەیان، هیچ تاوان و خەتایەکیان نەبوو".
هەر لەو پەیامەدا، نێچیرڤان بارزانی ناساندنی ئەو تاوانانە بە جینۆساید لەلایەن دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراقەوە، بە "بڕیارێکی دادپهروهرانه و ڕەوا" ناودەبات و دەشڵێت، "ئەو بڕیارە دەوڵەت و حکومەتی عێراق دەخاتە بەر ئەرک و بەرپرسیارێتیی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەويی قوربانییان و زیانلێکەوتووان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵیى عێراق دەکات ئەو ئەرکە "یاسایی و ئەخلاقی و ویژدانییەی" بەجێبگەیێنێت و "موڵک و ماڵ و رەگەزنامە و مافە مەدەنییەکان و قەرەبووی زیانەکان بۆ کوردانی ستەمدیدەی فەیلی بگێڕێتەوە و کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکات".
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له يادى چل و یەک ساڵهى زنجیرە تاوانەکانی جينۆسايد و وڵاتبەدەرکردن و بێسهروشوێنكردنى خوشک و برایانی كوردی فهيليدا، شەهیدان و ستەملێکراوانی لەیادنەچووی ئەو تاوانانە بە ڕێز و شکۆوە یاد دەکەینەوە.
وڵاتبەدەرکردنی سهتان ههزار كوردى فهيلى و بێسهروشوێنكردنى دهيان ههزارى ديكهيان، لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە و زەوتکردنی ماڵ و موڵکیان، جینۆسایدێکی ڕەگەزپەرستانهى بهعس بوو بەرامبەر به کوردانی بێگوناهی فەیلی کە جگە لە کوردبوون و داکۆکيكردن لە ناسنامە و مافە ڕەواکانی میللەتەکەیان، هیچ تاوان و خەتایەکیان نەبوو.
ناساندنی ئەو تاوانانە بە جینۆساید لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە، بڕیارێکی دادپهروهرانه و ڕەوا بوو، ئەو بڕیارە دەوڵەت و حکوومەتی عێراق دەخاتە بەر ئەرک و بەرپرسیاريهتیی قەرەبۆکردنەوەی ماددی و مەعنەويی قوربانییان و زیانلێکەوتووان.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵى عێراق دهكهين ئەو ئەرکە یاسایی و ئەخلاقی و ویژدانییەی بەجێ بگەیەنێت و موڵک و ماڵ و ڕەگەزنامە و مافە مەدەنییەکان و قەرەبۆی زیانەکان بۆ کوردانی ستەمدیدەی فەیلی بگێڕێتەوە و کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکات.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى كوردى فهيلى. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان دەنێرین. خەبات و دڵسۆزی و قوربانیدانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بۆ هەمیشە جێی شانازیی گەلەکەمانە.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
