ئه‌مریكا: به‌رده‌وام دەبین له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له ساڵیاد دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه فڕین به سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991، كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئەمڕۆ 30 ساڵ بەسەر دروستکردنی هەرێمی نەفڕین لە هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە پەڕەی فەیسبووک وێنەی جەنەڕاڵ جۆن شالیکاشڤیلی بڵاوکردووەتەوە کە سەردانی بەشێک لە کوردە ئاوارەکانی کردووە لە شرناخی باکووری کوردستان.
لە 05-04-1991 ئەنجوومەنی ئاسایش بە بڕیاری ژمارە 688 هەرێمی نەفڕینی لەسەر هێڵی 36 ی پانی لە باشووری کوردستان راگەیاند، لەو بارەوە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیدەر بووە لە دامەزراندنی هەرێمی نەفڕین بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه:.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له ساڵی ١٩٩١ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌ربوو له دامه‌زراندنی نه‌وای ئارام ئه‌ویش له رێی سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له سه‌رو هێڵی ٣٦ له عێراق بۆ دڵنیاییدان له سه‌لامه‌تی گه‌لی كورد. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆی به پاڵپشتیكردنی گه‌لی كورد دوپات ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردن له هه‌رێمی كوردستانی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵ‌دا.
