پزیشکێکى ناودارى هه‌ولێر به‌کۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
د.ته‌یب سابیر، پسپۆڕى ڕاوێژکار له‌بوارى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و پزیشکى دیارى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر، دواى توشبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گیانیله‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ پڕۆفیسۆر (د.ته‌یب سابیر) پزیشکى پسپۆڕى ڕاوێژکار له‌بوارى نه‌شته‌رگه‌رى گشتی، مامۆستاى زانکۆ له کۆلێژى پزیشکی، سه‌رپه‌رشتیار و به‌رپرسى پڕۆگرامه‌کانى پێدانى پسپۆڕى بۆردى عه‌ره‌بى له‌شارى هه‌ولێر، به‌داخ و ئه‌سه‌فێکى زۆره‌وه به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا کۆچى دواییکرد".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، "خوالێخۆشبو پزیشکێکى دڵسۆز و پێشه‌نگ و ناودارى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر بو، زۆر به‌ئه‌مه‌ک و مرۆڤدۆستانه به ڕێکوپێکى خزمه‌تى پزیشکى و ئه‌نجامدانى هه‌زاران نه‌شته‌رگه‌رى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش و پێگه‌یاندن و پێدانى پسپۆڕى بوه به پزیشکان".
د.ته‌یب سابیر یه‌که‌م پزیشکى کورد بوه له‌سه‌ر ئاستى عێراق که ناونیشانى ئه‌زمونکارى نێوده‌وڵه‌تى له‌بریتانیا پێدراوه، که پێدانى پسپۆڕى بوه بۆ قوتابیانى پزیشکى نێوده‌وڵه‌تى له کۆلێژى شاهانه‌ى بریتانى (Royal College).
