پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەک بۆ رێکخستنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاوتوێدەکات و سزای قورس لەسەر ئەو کەس و کۆمپانیایانە دادەنێت کە سووتەمەنی ناستاندارد و دوور لە خەسڵەتە جیهانییەکان بەرهەمدێنن یان هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە كاتژمێر11:00ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021 پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک کۆببێتەوە کە بەمشێوەیەن:

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان دەکرێت، پاشان خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای رێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازەبڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی لە هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەبارەت بە پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان کە رەهەند و خەسڵەتی ئابووریی هەیە، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت کە بڕیاربوو لە دانیشتنی رابردوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، بەڵام دواخرا بۆ ئەم کۆبوونەوەیە و "گفتوگۆی چڕی" لەسەر دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی یاسایی و لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزەوە ئامادەکراوە.

خاڵە گرنگەکانی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان کە لە ماددەی یەکەمی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكاندا هاتووە؛ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ناوخۆیی یان بیانی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان دوای مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەتوانن بەپێی ئەو خەسڵەتە جیهانییانەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دیاری دەکات بەرهەمە نەوتییەکان هاوردە بکەن و عەمباری بکەن.

لە ماددەی دووەمی پێشنیازەیاساکەدا هاتووە؛ پێویستە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان خشتەی پاشکۆ لەنێو رێنمیاییەکان دەربکات کە هاوتابێت لەگەڵ خەسڵەتە جیهانییەکان.

هەر لە ماددەی دووەمی پێشنیازەیاساکەدا چەند رێکارێک بۆ ئەوانە دانراوە کە پابەندی بڕیارەکان نابن، لەوانە؛ هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت پێبژاردنی بۆ دەکرێت کە بڕەکەی لەنێوان 100 بۆ 300 ملیۆن دینارە، هەر کۆمپانیایەکیش رۆژانە قازانجەکەی لە 300 ملیۆن دۆلار زیاتربێت، پێبژاردنەکەی دەکرێتە دوو هێندە. هاوکات ئەگەر کۆمپانیای سەرپێچیکار سەرپێچییەکە دووبارە بکاتەوە، ئەوا دەخرێتە نێو لیستی رەشی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار