قوباد تاڵه‌بانى وه‌ڵامى وه‌زیرێکى پارتى ده‌داته‌وه
قوباد تاڵه‌بانى: هیچ که‌س و هێزێک نییه، بتوانێت له‌به‌رده‌م مافه ره‌واکانى قوربانیانى ئه‌نفالدا بوه‌ستێته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له باره‌ى دابه‌شکردنى زه‌ویه‌وه به‌سه‌ر قوربانیانى ئه‌نفال و زیندانه سیاسییه‌کان، وه‌ڵامى وه‌زیرى شاره‌وانى له پشکى پارتى ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت " هیچ که‌س و هێزێک نیه، بتوانێت له‌به‌رده‌م مافه ره‌واکانتان بوه‌ستێته‌وه".
ده‌قى وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانى:
دڵنیاییه‌ک بۆ که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى له‌ھه‌موو پارێزگاکانى ھه‌رێمى کوردستان
له‌وانه‌یه به لێدوان و ڕوونکردنه‌وه‌ى نابه‌رپرسانه، دڵگران بووبن و وا هه‌ستتانکردبێت که‌سانێک هه‌ن، ڕێگرن له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنى زه‌وییه‌کانتان که مافێکى ڕه‌وا و یاسایى خۆتانه. من لێره‌وه دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که هیچ که‌س و هێزێک نیه، بتوانێت له‌به‌رده‌م مافه ره‌واکانتان بوه‌ستێته‌وه.
ئه‌و زه‌وییانه‌ى وه‌رى ده‌گرن هه‌موو ڕێکارێکى یاسایى پێویستى بۆ کراوه و به‌ئیمزاى به‌نده و به‌پێى سێ فه‌رمان له کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌رکراون و رێکاره‌کان له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا ته‌واوکراون، که ناوه‌ڕۆکى سێ فه‌رمانه‌که بریتییه له دابه‌شکردنى زه‌وى به‌سه‌ر ١١١٤٢ که‌س له که‌سوکارى شه‌هید و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى له هه‌موو پارێزگاکانى کوردستان.
بۆیه دووباره دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک قابلى قه‌بوڵ نابێت ڕێگریتان لێ بکرێت بۆ وه‌رگرتنى مافێکى ڕه‌وا و یاسایى ئێوه‌ى دڵسۆز و قوربانیده‌ر.
هه‌میشه دڵسۆزتان
قوباد تاڵه‌بانی
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
