سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژکارى باڵاى کاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا، نێچیرڤان بارزانى به مه‌به‌ستى کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاکانى حکومه‌تى عێراقى سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى نیسانى 2021، له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى عێراقی، فه‌لاح مسته‌فا راوێژکارى باڵاى کاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردووه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌غدا و هه‌ولێر، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌چێته پایته‌خت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له رۆژانى داهاتوودا، کات و به‌روارى سه‌ردانه‌که ئاشکرا ده‌کرێت و بڕیاریشه له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا، چاوى به سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسه باڵاکان و کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى ناوه‌ندى بکه‌وێت.
