جووتیار عادل: وەزارەتی دارایی لێبڕینی موچە یەكلاییدەكاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا، وەزارەتی دارایی پرسی لێبڕینی موچە یەكلاییدەكاتەوە كە ئایا بۆ ئەم مانگە بە لێبڕین یان بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسانی 2021 جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند" پاش پەسەندكردنی یاسای بودجە، حكومەتی عێراق پێویستە رێنمایی دەربكات لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكە و نوێنەری تەكنیكی هەرێمیش ئاگاداری ئەو رێنماییانە بێت كە دەردەكرێن".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد تا كۆنەبنەوە و تێنەگەن لەو پارەیەی بەغدا چۆن دەدرێت و چەند پارە دێت ناتوانن بڕیاربدەن، بۆیە نازانن موچەی ئەم مانگە چۆن دەبێت.
هاوكات، جوتیار عادل راشیگەیاند:" لە چەند رۆژی داهاتوودا و پاش زانینی وردەكارییەكانی بودجە و دڵنیابوونەوە لە ناردنی پشكی هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاری خۆی لەبارەی رێژەی لێبڕینەوە دەدات".
