نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆتایهاتنی كێشەكان لەگەڵ كازمی كۆبۆوە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کۆبووەوە. بریاریشە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق ببێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 10-04-2021 نێچیرڤان بارزانی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا، بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە.
هەروەها هاتووە" له سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى وڵات كۆده‌بێته‌وه.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،"لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مستەفا كازمی و نێچیرڤان بارزانی باس له ژماره‌یه‌ك دۆسیه له‌بواره‌كانی هاوكاری و هاوبه‌شیكردنی نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا".
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له ژماره‌یه‌ك دۆسیه له‌بواره‌كانی هاوكاری و هاوبه‌شیكردنی نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستوردا دیاریكراوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو و هاوكاری له شه‌نگال له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "مسته‌فا كازمی و نێچیرڤان بارزانی باسیان له بارودۆخی ته‌ندروستی په‌یوه‌ست به په‌تای كۆر‌ونا و هه‌ڵكشانی زیانه گیانییه‌كان و هه‌وڵی به‌رچاو كرد بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ توشبوان و دابینكردنی ڤاكسین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كرد كه له بواری چه‌سپاندنی میكانیزمه‌كانی ده‌ستوری ناوخۆدا به‌دیدێن و ئاماژه‌شی به رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی فیدڕاڵی و راشیگه‌یاند، "به‌هیوایه به‌وردی رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێبكرێن، به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی نه‌چنه ناو شیكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان و خزمه‌تگوزاری پێویست پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكرێت".
كازمی، "جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردن و یه‌كخستنی هێزه ئه‌منیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیری ناوخۆیی به‌دیبهێنن و ڕێگه له هه‌ر كه‌لێنێك بگرن كه تیرۆر یان تاوانی ڕێكخراو له ناوچه جێناكۆكه‌كان یان له شوێنه‌كانی تر دروستی بكه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، "سه‌ردانه دووباره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا په‌یامی ڕاست و دروست به هه‌مو عێراقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، گیانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له هه‌مو بواره‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات دروستده‌كات، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی داهاتوشی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانیشی له ڕوی سیاسی و ئابوری و دیپلۆماسییه‌وه به‌رزنرخاند و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵی دیپلۆماسیی عێراق له ماوه‌ی ڕابردودا و سه‌ردان ده‌بێته هۆی پێگه‌یه‌كی شایسته بۆ عێراق و دوباره بینینی رۆڵی ئاسایی خۆی له ناوچه‌كه و وڵاتانی جیهان".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆی له‌ئاستێكی به‌رزی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی كرد و به‌گرنگیزانی په‌ره‌ی پێبدرێت، له‌باره‌ی یاسای بودجه‌شه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه، چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ عێراق.
