وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ ٦١٢ توشبوی نوێ و ١١مردن تۆمارکرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 612 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 11 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 384 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و 367 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 612 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە.
تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
هەولێر: 146 تووشبوو
سلێمانی: 63 تووشبوو
دهۆك: 396 تووشبوو
هەڵەبجە: 7 تووشبوو
هاوکات 384 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:
هەولێر: 94 چاکبوونەوە
سلێمانی: 90 چاکبوونەوە
دهۆك: 198 چاکبوونەوە
هەڵەبجە: 2 چاکبوونەوە
لەو ماوەدا 11 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە پارێزگای هەولێر و شەشی دیکەیشیان لە پارێزگای دهۆک و کەسێکیش لە هەڵەبجە بووە.
ئاماری گشتی:
پشکنینەکن: 1475273 پشکنین
تووشبووان: 131141 تووشبوو
چاکبووان: 113619 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 13746 کەس
گیانلەدەستدان: 3776 کەس.
