وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا پشتگیرى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دووپاتده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا پێ ده‌گات که تێیدا "سوپاسى هه‌وڵ و پشتگیریى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ دایه‌لۆگى ستراتیجى عێراق-ئه‌مه‌ریکا ده‌کات".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى "سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مه‌سرور بارزانى په‌یامێکى له ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا پێگه‌یشتتووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه له په‌یامه‌که‌یدا که له دواى کۆتاییهاتنى گه‌ڕى سێیه‌مى دایه‌لۆگى ستراتیجى عێراق- ئه‌مه‌ریکا نێردراوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ، سوپاس و ستایشى هه‌وڵ و پشتگیرییه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ئاماده‌یى وڵاته‌که‌شى ده‌ربڕی، بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمى کوردستان
