به‌رمیلێک نه‌وتى خاو گه‌یشته‌وه 62 دۆلار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 11ی نیسانی 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 95 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌كرێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 59 و دۆلار و 32 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار