ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی سەدام گیانی لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری پێشوتری دادی ئه‌مریكا و ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عس، له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا، كۆچی دواییكرد.
وسینگه‌ی لیندۆن جۆنسۆن، له تویتێكدا مردنی رامزی كلارك، وه‌زیری پێشوتری دادی ئه‌مریكا و ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌ره‌كانی سه‌دام حسێنی راگه‌یان، كه‌له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری مانهاتنی ویلایه‌تی نیویۆرك كۆچی دوایی كردوه.
كلارك، له‌ساڵانی 1967 تاوه‌كو 1969 وه‌زیری دادی ئه‌مریكا بووه، به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی. له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری مانهاتنی ویلایه‌تی نیویۆرك كۆچی دوایی كردوه.
رامزی كلارك، ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری داد بوو، سه‌رپه‌رشتی په‌ره‌پێدانی "یاسای دادپه‌روه‌رانه‌ی نیشته‌جێكردن"ی كرد. كه زنجیره‌یه‌ك یاسا بوو له دژی جیاكاریی نیشته‌جێكردن، هه‌روه‌ها دژی سزای له‌سێداره‌دانیش بوو.
ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌مریكییه له ماوه‌ی ژیانیدا كاری له ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی مشت‌ومڕ ئامێز كردوه، له‌وانه به‌رگریكردن له سه‌دام حوسێن له‌كاتی دادگاییكردنی، هه‌روه‌ها پارێزه‌ی بانگخوازی ئیسلامیی میسری، عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان بووه.
رامزی كلارك، پارێزه‌ر، سیاسه‌تڤان و چالاكڤانی مافه‌كانی مرۆڤ، له 18ی دیسه‌مبه‌ری 1927 له دایكبووه، كۆلێژی مافی له‌زانكۆی شیكاگۆ ته‌واو كردوه، ئه‌ندامی پارتی دیموكرات بووه. له 28ی كانونی دوه‌م 1965 تاوه‌كو 10ی ئاداری 1967 جێگری داواكاریی گشتیی ئه‌مریكا بووه.
