بومەلەرزەیەک لە قەزای پێنجوین رویدا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

 ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای پێنجوین روویدا، بەڵام بەهۆی کەمی پلەکەی هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.

 بوومەلەرزەیەکە بە گوڕی 2.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای پێنجوێن روویداوە.

 بوومەلەرزەکە بە دووری 13 کیلۆمەتر لە قەزای پێنجوێن و قووڵایی 8 کیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە. 

ئێوارەی رۆژی 6-4-2021 بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان روویدا و لە باشووری کوردستان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن و دەربەندیخان هەستی پێکرا.

بەپێی سەنتەری ئەڵمانی لێکۆڵینەوەی زانستەزەوییەکانی بوومەلەرزەکە 5.2 پلەی رێختەر بووە و سنووری نێوان "ئێران و عێراق"ی گرتووەتەوە. چەقی بوومەلەرزەکە یەک کیلۆمەتر لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووربووە و لە "قووڵییەکی کەم" 10 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار