وەزیری ناوخۆ باسی مزگەوتەكان دەكات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

  وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمانگی رەمەزاندا قەدەغەی هاتووچۆ بەو شێوەیە نامێنێت دەرگای مزگەوتەکان ئەمڕۆ لە لیژنەی باڵای روبەڕبونەوەی کۆرۆنا بڕیاری پێویست دەدرێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 11-04-2021 لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەبارەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت  وەزیری ناوخۆ رایگەیاند "گونجاندنی رێکار و رێنوێنییەکان لەگەڵ مانگی پیرۆزی رەمەزان، بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت بە تایبەتی قەدەغەی هاتووچۆ، چونکە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز ژیان دەکەوێتە شەو".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، دەبێت رێکارەکان لەگەڵ کاتی بەربانگ و پارشێو و ئەو رێوڕەسمانە بگونجێنن کە لەگەڵ مانگی رەمەزان دێت، رێکارەکان بە شێوەیەک بێت کە کەمترین بەرکەوتن دروست ببێت، لە هەمان کاتیشدا ئەوەی پێویستە لە رووی عیبادەتەوە لەو مانگەدا وەکو خۆی بەڕێوەبچێت.

لە رۆژی 08-04-2021 قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆکە چوار رۆژ بێت و 12ـی مانگ کۆتایی بێت. بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە کاژێر 08:00ـی شەو تاوەکو 06:00ـی بەیانی قەدەخە دەبێت.

قەدەغەی هاتووچۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نەدەگرتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەو بارەوە رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامن و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کە بەنیازن گەشت بکەن یان دەگەڕێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار