وەزیری ناوخۆ لەبارەی ڤیزای شنگن زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەندێک خەڵک لە ژێر ناوی کۆمپانیای گەشتوگوزار و دابینکردنی ڤیزا پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگرن، تا ئێستاش خەڵکێکی زۆریان دەستگیرکردوە، کە قاچاغچێتی بە ڤیزا دەکەن چ لە هەرێمی کوردستان چ لەگەڵ وڵاتانی تر. 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ  لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و رەوەندی رەوەندی كوردی کۆبوەوە و دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بابەتی دابینکردنی ڤیزای شنگن کە هەندێک خەڵک لە ژێر ناوی کۆمپانیای گەشتوگوزار و دابینکردنی ڤیزا ئەنجامی دەدەن پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، زۆربەی جار پارە هاوڵاتیان دەفەوتێت، ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەکان خەڵکێکی زۆرمان دەستگیرکردوە کە قاچاغچێتی بە ڤیزا دەکەن چ لە هەرێمی کوردستان چ لەگەڵ وڵاتانی تر".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆر دەستگیرکراوە کە ڤیزای ساختەیان پێبوە کە لە رێگەی ئەو قاچاغچیانەوە بۆیان دابینکراوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە پارە لە هیچ کۆمپانیایەک نەخەوێنن بۆ وەرگرتنی ڤیزا، چونکە ئەو کۆمپانیایانە بەشێوەیەکی فەرمی مۆڵەتی وەرگرتنی ڤیزایان وەرنەگرتوە، هەربۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و رەوەندی رەوەندی كوردی گفتوگۆیان کرد بۆ ئەوەی رێکاری پێویست و یاسایی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر بگیردرێتەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار