عومه‌ر سه‌ید عه‌لى له‌باره‌ى وه‌رگرتنى پاره له‌پارتى هاته ده‌نگ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشکرایده‌کات، له‌کۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتى‌و یه‌کێتى پێیانڕاگه‌یاندون، کۆتایى به‌قۆرخکارى بازار بهێنن، ده‌شڵێت:" ھه‌واڵى وه‌رگرتنى بودجه یان بڕه پاره‌یه‌ک له‌پارتى یان ھه‌ر حزبێکى سیاسیى دیکه، زانیارییه‌کى ناڕاست‌و بێبنه‌مایه"
عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:"خه‌ڵکى کوردستان خه‌باتى بۆ خۆشگوزه‌رانى کردوه بۆیه ده‌بێت ژیان‌و بژێویان پارێزراوبێت‌و ژیانێکى شایسته‌یان بۆ دابینبکرێت، ئێمه‌ش وه‌ک گۆڕان به‌شداریمان له‌حکومه‌ت هۆکارنییه بۆ بێده‌نگیمان له‌ئاست خراپیه‌کان‌و وه‌ک هه‌میشه داکۆکیکارى مافه‌کانى خه‌ڵکین‌و کار بۆ باشکردنى ژیانیان ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ک ئاماژه‌ى به‌دوا کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌کان کردوه له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم‌و وتویه‌تى:"به‌ڕونى به‌یه‌کێتیو پارتیمان وتوه، پێویسته کۆتایى به‌قۆرخکارى بازار بهێنن‌و ڕێگریى بکه‌ن له‌به‌رده‌وامى قاچاخى سنوره‌کان‌و دۆخ‌و بژێوى خه‌ڵک باشبکه‌ن".
ڕێکخه‌رى گشتى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌و تۆمه‌تانه‌ش کردوه که ده‌کرێنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌ییو جه‌ختیکردۆته‌وه، "وته‌بێژى گۆڕان ڕونکردنه‌وه‌ى پێوستیداوه‌و ئێمه‌ش جه‌ختده‌که‌ینه‌وه، ھه‌واڵى وه‌رگرتنى بودجه، یاخود بڕه پاره‌یه‌ک له‌پارتى دیموکراتى کوردستان، یان ھه‌ر حزبێکى سیاسیى دیکه، زانیارییه‌کى ناڕاست‌و بێبنه‌مایه".
