پشتیوان صادق: دەبێت لەماڵەوە دەستنوێژ بگیرێت
"نوێژی عیشا و تەراویح ماوەكەی نابێت لە 35 خولەك زیاتر بێت"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاند پێویستە هەموو موسوڵمانێك لەماڵەوە دەستنوێژ بگرێت و نوێژی عیشا و تەراویح ماوەكەی نابێت لە 35 خولەك زیاتر بێت.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە 13 خاڵ ئەو رێنماییانەیان بڵاوكردۆتەوە كە پێویستە لەناو مزگەوتەكاندا لەبەرچاو بگیرێت وەك رێگایەكی خۆپارێزی و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر مزگەوتێكیش پابەند نەبێت دادەخرێت.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووی كۆرۆنا كۆبووەوە و تێیدا بڕیار دراوە لەمانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەكان بەڕووی نوێژخوێنان بكرێنەوە، بەڵام بەچەند مەرج و رێنماییەكەوە و هەر مزگەوتێكیش پابەندی ئەو مەرجانەی نەبێت دادەخرێت.
بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان، لەمانگی رابردووەوە دەرگای مزگەوتەكان و چەند شوێنێكی دیكە داخران.
