وەزارەتی پەروەردە: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند " لە رۆژی شەممە 17-04-2021 پرۆسەی خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لە ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناغی 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئیلزامی بەردەم دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12-04-2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە پەسندکردنی پلانی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایدەگەیێنێت: "پێش کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی رێگە بدات خوێندنی ناو پۆل بەشێوازی تەناوب [بە نۆرە] دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگە نەدات تەنیا تاقیکردنەوەکانی وەرز لەسەر بنەمای خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەکرێن".

دوێنێ کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە رادەگیرێت و تەنیا بە رێگەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت. هەروەها پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکخۆی [سیستەمی ئاوێتە] بەردەوام دەبێت. 

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی دەوامی پەیمانگەکان هاتووە: "ئەو قۆناخانەی پەیمانگەکان کە بابەتی پراکتیکیان هەیە لە حکومی و ناحکومی دەتوانن بابەتە پراکتیکییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی تایبەت و بە رێنوێنیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان لە ناو پەیمانگە بخوێنن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار