وەزیری کشتوکاڵ: لەهەولێر سێ هەزار كەس دەخەینە سەر كار

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان بڵاویکردەوە، پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای هەولێر یەکێکە لە پرۆژەگەورەکان و لەتوانایدایە سێ هەزار کەس لە دەرچووان و دەستی کار بخاتە سەرکار.

بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم رایگەیاندووە، سەردانێکی مەیدانیان ئەنجامداوە بۆ پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای هەولێر، کە دروستکردنی سایلۆکان لە ٪85ی کارەکانی تەواوبووە و بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێ کە بەرهەمی جوتیارانی ئەم ساڵ وەربگیرێت، ئەوەش هاتووە، "کارگەکانی ئارد و ساوەر و بروێش و عەلەفی حەیوانی دەواجن و مەعکەرۆنی لە هەمان پرۆژە لە ئاستێکی زۆرباشدا بونیادنراون".

بێگەر تاڵەبانی نووسیوشییەتی، "ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە هەرەگرنگەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کە لەسەر رووبەری هەزار و 200 دۆنم زەویدایە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"20 سایلۆی گەورەی لە قۆناغی یەکەم لێدروستکراوە، کە هەر سایلۆیەک توانای هەڵگرتنی پێنج هەزار تەن گەنمی هەیە".

راشیگەیاندووە، "ئەم پرۆژەیە لە توانایدایە سێ هەزار کەس لە دەرچووان و دەستی کار بخاتە سەرکار، کە لە مانگی حەوتدا یەکەم وەجبەی ئاردی خۆماڵی کارگەکانی ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار