موچە وەفدی هەرێم دەباتە پەرلەمان

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەکانی دارایی، وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 بڕیارە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12-04-2021 شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکەن لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی دارایی و لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکەن، پێکهاتوون لە هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری نێوان هەردوو حکومەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، د. یوسف گۆران، لە نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، لە فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار