وەزیری ناوخۆ ڕونكردنەوە لەسەر مۆڵەتی شۆفێری دەدات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سۆران رایگەیاند، چیدی پێویست ناکات هاوڵاتییانی قەزاکانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانە سەردانی هەولێر بکەن، دەتوانن لە سۆران تەواوی کارەکانیان ئەنجام بدەن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، 12 نیسانی 2021 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سۆران رایگەیاند، چیدی پێویست ناکات هاووڵاتییانی قەزاکانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانە سەردانی هەولێر بکەن، دەتوانن لە سۆران تەواوی کارەکانیان ئەنجام بدەن.
لەبارەی دۆخی کۆرۆناش، وەزیری ناوخۆ داوای هاوکاری زیاتری لە هاووڵاتیان کرد و وتیشی، ئەمڕۆ رێنمایی نوێی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەردەچێت.

بابهتی پهیوهندیدار