نێچیرڤان بارزانی: دواى 18 ساڵى رژێمى پێشوو ده‌بێت قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێبكات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگە‌یاند، " دواى 18 ساڵ له رووخانى رژێمى پێشووى عێراق و بنياتنانى عێراقى تازه، ئيدی ده‌بێت كۆتايى به قۆناغى راگوزه‌ربێت و قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێبكات".
لە سێیەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و هێزه سياسييه‌كانى عێراقى كرد و جەختی لەوە کردەوە کە ''پێويسته هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه ديدگه و لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات'' و راشیگەیاند "دواى 18 ساڵ له رووخانى رژێمى پێشووى عێراق و بنياتنانى عێراقى تازه، ئيدی ده‌بێت كۆتايى به قۆناغى راگوزه‌ربێت و قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێبكات."
لە کۆبوونەوەکاندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا " ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاريى زياتر و باشتر پێشكه‌ش به هه‌موو عێراقييه‌كان له سه‌رتاسه‌رى وڵات بكرێت و عێراق شوێن و پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهانى وه‌ربگرێته‌وه."
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سەرکردە عێراقییەکان "هاوڕاى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بوون كه به روانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش كار بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر له عێراق بكرێت و به بوونی ئیراده‌ی سیاسی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌کرێت کۆسپه‌کان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی لاببرێن، بۆ ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق و هه‌مواری یاسای دادگەی فیدراڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به نموونه هێنایه‌وه."
هێز و لایه‌نه عێراقییه‌کان سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-یان بۆ به‌غدا "به ده‌رفه‌تێك زانى بۆ نوێكردنه‌وه‌ى تۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه سیاسییه‌کان و كارى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو په‌ڕاندنه‌وه‌ى وڵات بۆ قۆناخێكى باشتر كه سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و هاوبه‌شى و به‌شداريى هه‌مووان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتيبوون و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش دابين بكات و هيوايان خواست ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه و ئه‌م سه‌ردان و دیدارانه بۆ هاوهه‌ڵوێستی و دروستکردنی زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن."
رۆژی دووشەممە 12-04-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به جيا له‌گه‌ڵ سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى گردبوونه‌وه‌ى شارستانى بۆ چاكسازى (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووی عێراق، هومام حه‌موودى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراقى، ئه‌ياد عەللاوى، ئه‌ميندارى گشتيى پارتى ويفاقى نيشتمانى و خه‌ميس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم كۆبووه‌وه.
