كه‌مئه‌ندامان داوای 12 موچەی پاشەكەوتكراویان لە حكومەت دەكەن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كه‌مئه‌ندامان له‌هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌و داوای موچەی 12 متنگیان لە حكومەت دەكەن.
له‌و باره‌یه‌وه سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌مانگی ره‌مه‌زاندا كه‌مئه‌ندامان حاڵ و گوزه‌رانی داراییان زۆر خراپه‌و هاتووین بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا مافه داراییه‌كانمان پێ بده‌ن.
وتیشی: وه‌ك كه‌مئه‌ندامان 12 مووچه‌مان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و داوا ده‌كه‌ین كه مافه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌م مافه‌كانمانه‌وه نه‌یه‌ت ئێمه لێره ده‌مێنینه‌وه‌و خێمه هه‌ڵده‌ده‌ین، چونكه ماڵه‌وه‌و سه‌رشه‌قام بۆ ئێمه هیچ جیاوازییه‌كی نیه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار