بانکی ناوەندی عێراق: نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێت

"سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە نرخی یەک دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبکاتەوە"

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ناوەندی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

ئیحسان شەمران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە، 13 نیسانی 2021 لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت، نرخی دۆلار بۆ چەند ساڵێکی دیکە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، نرخی نوێی دۆلار هیچ خراپییەکی نییە. سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

ئیحسان شەمران، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، نرخی دادپەروەرانە بۆ یەک دۆلار دوو هەزار و 400 دینارە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بخاتەڕوو.

ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە، ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاند و نرخی یەک دۆلار بوو بە هەزار و 450 دینار

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار